بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه له گهڕهكی تسعینی شاری كهركوك فڕۆكهیهكی بێ فڕۆكهوان كهوته خوارهوه و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکیش رایگەیاندووه، درۆنەکە ئاسمانی عێراقی بەزاندبوو و لە لایەن هێزەکانییانەوە خراوەتەخوارەوە.
ئەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی لە کەرکوک خراوهتە خوارەوە لەو فڕۆکانەن کە لە تورکیا درووستدەکرێت.
هاوكات فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک ڕایگەیاندووە کە فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكه ئاسمانی عێراقی بەزاندبوو و لە لایەن هێزەکانییانەوە خراوەتەخوارەوە.
ئەو شوێنەشی كە فرۆكەكەی لێ كەوتووەتە خوارەوە گەڕەكێكی ئاساییە و دانیشتووانەكەی هاووڵاتی بە ڕەگەز عەرەبن.
لە لایەکی دیکەوە سوپای عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە فڕۆکەکە پێش ئەوەی بخرێتە خوارەوە چەند شوێنێکی فڕۆکەخانەی کەرکوکی بۆردومان کردووە./.