بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستپێکی پرۆسەی سزادانی یەکێتی ئەورووپا لانیکەم لە دژی دوو وەزیری کابینەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.
جۆزێپ بۆرێڵ وتی: من ئەم پرۆسەم دەستپێکردووە تا لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا پرسیار بکەم کە ئایا ئەوان بە گونجاوی دەزانن بەشێک لە وەزیرانی ئیسرائیلی لە ڕیزی سزاکانی ئێمەدا بن، ئەو وەزیرانەی کە دژی پێکەوەژیانی ئاشتیانەن لە گەڵ فەڵەستینییەکان و پەیامی ڕق و کین بڵاو دەکەنەوە و پێشنیاری وەها دەخەنەڕوو کە بە ئاشکرا لە دژی یاسای نێودەوڵەتییە.
ئەگەرچی ناوبراو ئاماژەی بە هیچ وەزیرێکی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی نەداوە بەڵام پێشبینی دەکرێت هەر یەک لە ئیتمار بن گەڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و بێزالیل سمتۆریچ وەزیری دارایی ئەو ڕژێمە بکەونە ڕیزی سزاکانی یەکێتی ئەورووپاوە.
بن گەڤیر بەم دواییانە ڕایگەیاندبوو کە دەبێت کەنیسەیەک لە مزگەوتی ئەقسا درووست بکرێت و لە بری دانوستان، دەبێت ڕێگری لە گەیاندنی سووتەمەنی و هاوکاری بۆ خەڵکی غەززە بکرێت. هەروەها وەزیری دارایی ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە دەبێت دوو ملیۆن دانیشتووی غەززە برسی بکرێن تا دیلەکان وەربگرێنەوە./.