بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی خۆرئاوا لە ڕاستیدا هێمای ئەوەیە کە ناوەڕۆک و مەترسییەکانی ئەو ڕژێمە بە هەمووان پیشان دەدات.
ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنیستی شارەکان، کەمپەکان و نەخۆشخانەکان دەکاتە ئامانج، مزگەوتەکان دەڕووخێنێت و شەقام و ژێرخانەکانی باکوری کەرتی خۆرئاوا دەڕووخێنێت، ئەم دۆخەش پیلانی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ هەلومەرجێکی نوێ بۆ گەلی فەڵەستین.
حوسی وتی: دوژمنی زایۆنیستی سەرجەم هێڵە سوورەکانی تێپەڕاندووە و سەرجەم یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و هیچ تێبینییەک لە بەرچاو ناگرێت، بەردەوامی تاوانەکانی دوژمنی زایۆنیستیش بە پەڵەیەکی ڕەش بۆ کۆمەڵگای مرۆیی لە جیهان دادەنرێت.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نە هەڵوێست و نە رۆڵی نێوەندگێری لە دۆسیەی غەززەدا هەیە و لێدوانی بەرپرسانی سەبارەت بە قوربانی و جەلاد هاوشێوەیە./.