بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی هێرشی سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، وتی: هێرشە دڕندانەکەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شار و کەمپە فەڵەستینییەکانی باکوری کەرتی خۆرئاوا، ڕووخاندنی دڕندانەی ژێرخانەکانی شارەکان و خزمەتگوزارییەکان و تەنانەت چوونی هێزەکانی ئەو ڕژێمە بۆ نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندرووستییەکان، لە بەردەوامی کۆمەڵکوژییەکەی کەرتی غەززە و پیشاندەری پیلانی ئەو ڕژێمەیە بۆ پەرەپێدانی بازنەی کوشتار و تاوانەکانی لە دژی خەڵکی فەڵەستین.
ناوبراو وتی: هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی خۆرئاوا لە گەڵ زیاتربوونی دەسدرێژییەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و ئاشکرابوونی خواستی بەشێک لە ئەندامانی کابینەی نتانیاهۆ، دەریدەخات کە ڕژێمی زایۆنیستی پیلانێکی گەورەی لە دژی تەواوی جوگرافیای فەڵەستین بە دەستەوەیە کە بە پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا جێبەجێی دەکات.
کەنعانی ستایشی خۆڕاگری گەل و گرووپەکانی فەڵەستینی کرد و ڕایگەیاند کە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت واز لە بێ هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر ئەم هەموو کوشتار و تاوانە بێنن و لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاوی کردارییان هەبێت./.