بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام بەدران ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند کە کەرتی خۆرئاوا لە هەمان ڕۆژانی سەرەتایی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقساوە بەشداری لە هەڵمەتی دژ بە زایۆنیستەکاندا کردووە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین دا وتی: چالاکییەکانی خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا زیاتر و بەهێزتر بووە و ئەمەش ڕژێمی زایۆنیستیی نیگەران کردووە، خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا سەرەڕای تێچووەکانی، لە ڕووی کۆدەنگی نیشتمانییەوە کەم وێنەیە.
بەدران وتی: فەڵەستینییەکان بڕیاریانداوە چالاکییەکانیان لە کەرتی خۆرئاوا لە ڕووی ڕێژە و کوالیتییەوە زیاتر بکەن، ڕژێمی زایۆنیستی پلانی کۆتایی هێنانی بە خۆڕاگری هەیە بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی پێشووی شکستی هێناوە، بە تایبەت ئەوانەی کە خۆڕاگری دەکەن زیاتر لە چینی گەنجن./.