بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزان، دیپلۆماتکارانی سوریا لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە و فەرمانبەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە جەختی لە سەر بنەما نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی سوریا لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی، ناوچەکە و هەروەها لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
ناوبراو وتی: پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە بنەمای سەرەکی لە پەیوەندی نێوان سوریا و وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت.
سەرۆک کۆماری سوریا بە ئاماژە بە پرسی فەڵەستین و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: تێڕوانین لە سەر ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا دەبێت لە چوارچێوەی پرسی فەڵەستیندا بێت نەک وەک ڕووداوێکی مەیدانی سەیر بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدەن زریانی ئەقسا بە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی ئێستا ناو ببەن./.