بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمزە بەشتاوی نووسەر و شرۆڤەکاری فەڵەستینی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم دا وتی: زۆربوونی تاوانی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە بۆ شکستە گەورەکەیان دەگەڕێتەوە و خۆڕاگری بەردەوام چالاکانە لە گۆڕەپانی شەڕدا ماوەتەوە و چالاکییەکانیشی لە سەرتاسەری غەززە بەرەو زیاتربوون دەڕوات.
ناوبراو وتی: تاوان و کوشتارە دژە مرۆییەکان، بۆردومانکردنی شارەکان، خێوەتی ئاوارەکان و پەناگە و کەمپەکانی کەرتی غەززە نەبووەتە هۆی سەرکوتکردن یان تەنانەت سنوردارکردنی چالاکییەکانی خۆڕاگری و ئەمرۆ گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە سەرتاسەری کەرتی غەززە لە چالاکییەکانی خۆیان لە دژی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی بەردەوامن.
ئەو نووسەرە فەڵەستینییە وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی نمایشکردنی هێزی خۆیی لە باکوری کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت لە جنین، تولکەرم و نابلۆس دا بەڵام گەورەترین و نزیکترین هەڕەشە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، ئەگەری دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی شەهیدبوونە.
حەمزە بەشتاوی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشەکانی سەر کەرتی خۆرئاوا هەوڵی ڕووخاندنی ژێرخانی شار و گوندەکان دەدات و ئەمەش هەمان سیاسەتی زایۆنیستەکانە کە لە غەززە جێبەجێ کراوە./.