بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 31 ی ئابی 2024، نەخۆشخانەی مەعمەدانیی لە غەززە بۆردومان کردەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی پێشتریش و لە سەرەتای شەڕی غەززەوە ئەو نەخۆشخانەیەی بە بۆمبێکی یەک تەنی کردە ئامانج کە بەو هۆیەوە سەدان کەس شەهید بوون.
لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، دەیان کەس شەهید و بریندار بوون./.