بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولعەزیز جاروڵڵا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کوێت بۆ کاروباری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە میانەی وتارێکی لە پەنجایەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە لە وڵاتی کامیرۆن بەڕێوەچوو، جەختی لە سەر یەکڕیزی هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی و زیاترکردنی هەنگاوەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی ڕاگرتنی تاوانەکانی دژ بە فەڵەستینییەکان کردەوە.
ناوبراو جەختی لە سەر سزادانی بەرپرسانی تاوانباری زایۆنیست کردەوە و سەبارەت بە پێشێلکردنی بەردەوامی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن تەل ئەبیبەوە هۆشدارییدا.
وتیشی کە ناوچەکە هیچ کات بە بێ چارەسەرێکی دادپەروەرانە کە بگاتە پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پێی سنورەکانی 4 ی حوزەیرانی 1967 و بە پایتەختی قودسی رۆژهەڵات ، ئاسایش و سەقامگیری بە خۆوە نابینێت./.