بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد عەبدوڵڵا سەعد ئالی مەحمود شەریف باڵیۆزی نوێی قەتەر لە تاران، نامەی دەستبەکاربوونی ڕادەستی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
ناوبراو بووەتە جێگرەوەی محەممەد حەمەد سەعد فەهید هاجەری کە پێشتر وەک باڵیۆزی قەتەر لە تاران چالاکی دەکرد.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر هەفتەی ڕابردوو سەردانی تارانی کرد و لە گەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کۆبووە./.