بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت پەرەسەندنەکانی شەڕی غەززە و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا وێڕای پیرۆزبایی لە هاوتا ئێرانییەکەی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لەم پۆستەدا، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە و فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین دەربڕی.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە درێژەی ئەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و گەورەترین بەربەستی بەردەم گەیشتن بە ڕێکەوتن و کۆتایی شەڕی غەززەیە./.