بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی بنیامین نتانیاهۆ ڕایگەیاند: تاوانباری تیرۆریست بنیامین نتانیاهۆ و حکومەتی ئەمریکا کە پشتیوانی لێدەکات، بەرپرسی پەکخستنی دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکانە. ئێمە نتانیاهۆ بە بەرپرسی گیانی ئەو زایۆنیستانە دەزانین کە لە سەر دەستی ئەم ڕژێمە کوژران.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هەوڵەکانی نتانیاهۆ بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە ڕێگای بەردەوامیدان بە سیاسەتی فریودان، ئەنجامی خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر کوشتاری ڕێکخراوی زایۆنیستەکان و قارەمانییەکانی خۆڕاگریی ئێمەیە لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا لە پێناو ئازادی و گەڕانەوە./.