بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنیستی بە بەردەوامی تاوانەکانی لە غەززە و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی کەرتی خۆرئاوا، هەوڵ دەدات ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بۆ قەیرانێکی مەترسیدار بەرز بکاتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێویستی وەڵامدانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر ئەم تاوانانە، ڕایگەیاند: لایەنگرانی ڕۆژئاوایی تەل ئەبیب ئەگەر ڕێگری لە بەردەوامی ئاڵۆزییەکان و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نەکەن، هاوبەشی تاوانەکانی ئەم ڕژێمە و لێکەوتەکانن و دەبێت وەڵامدەرەوە بن./.