بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئەمریکا بۆ گەیشتن بە چارەسەری شەڕی غەززە جیدییە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا نەک نێوەندگێڕ، بەڵکوو لە شەڕی غەززەدا بە هەموو شێوازێکی سیاسی، دارایی، سەربازی و هەواڵگری پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئێران وەڵامی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس دەداتەوە.
فۆئاد حوسێن وتی: هەوڵ دەدەین شەڕەکە لە عێراق دوور بکەینەوە و حکومەتی بەغدا بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ، لە دوو بەرەی ناوخۆیی و دەرەکیدا هەنگاو دەنێت.
ناوبراو وتی: دەرگای پشتیوانی لە فەڵەستین کراوەیە بەڵام ناگاتە هەڵگرتنی چەک، ئێمە بەردەوام لە ژێر کاریگەری زیانەکانی شەڕداین و فەڵەستینییەکان ڕازی بە ڕووخانی وڵاتی ئێمە نین، گەلی فەڵەستین یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی سیاسەتی عێراقە./.