بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید لە نامەیەکدا بۆ زۆربەی ئەندامانی کابینەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، سەبارەت بە ئەگەری تێکچوونی دۆخی ئەو ڕژێمە هۆشدارییدا.
ناوبراو لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە دیلە زایۆنیستەکان یەک لە دوای یەک دەکوژرێن و سوپا ڕوبەڕوی قووڵترین قەیرانی خۆی بووەتەوە.
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە ئەندامانی کابینەی نتانیاهۆ ڕایگەیاند کە ئەوان لە گەورەترین قەیران و کارەساتی ڕژێمی زایۆنیستیدا هاوبەشن و بەرامبەر بە هەموو بڕیارەکانی حکومەتیش بەرپرسیارن.
لاپید ڕایگەیاند کە بەرەی فیلادلفیا بووەتە ئامرازی دەستی نتانیاهۆ بۆ بەردەوامیدان بە شەڕ و ڕێگری لە هەڵوەشانەوەی کابینەکەی./.