بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر خاجی ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی تایبەت ڕایگەیاند کە بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا لە ئەنجامی سرووشتی دڕندەیی ئەو ڕژێمەیە و خزمەتکردنە بە تیرۆریستان لە سەر خاکی سوریا.
ناوبراو لە میانەی وتووێژی ویدیۆیی لە گەڵ گێڕ پدرسن نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا وتی: بەردەوامی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا لە ئەنجامی سرووشتی دڕندەیی ئەو ڕژێمەیە و خزمەتێکە بە تیرۆریستان لە سەر خاکی سوریا.
لە درێژەی وتووێژەکەدا، هەردوولا باسیان لە پێشهاتە سیاسی و ئابوری و مەیدانییەکانی سووریا کرد، بەتایبەت پرسەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فراوانبوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سوریا و قەیرانی مرۆیی لەووڵاتە و پێویستی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
لە بەرامبەردا پدرسن ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین ڕێوشوێن و کۆبوونەوەکانی سەبارەت بە پێشخستنی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا پێشکەش کرد./.