بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکسهێپی ڕاسپاردەی ئەوە بووە کە بە فەرمانی دەزگای هەواڵگری مۆساد شەڕی دەروونی لە دژی بەرپرسانی فەڵەستینی بکات. هاوکات بەنیازیش بووە کە درۆن ئاراستەی شوێنی مانەوەی ئەو بەرپرسانە بکات. ئەو بەرپرسەی مۆساد هەروەها پارەی بە سەر ئەو کەسانەدا دابەشکردووە کە لە سوریا زانیارییان بۆ دەزگای هەواڵگری مۆساد کۆکردووەتەوە.
چالاکییەکانی ئەو کەسە بە تایبەت کاروباری گواستنەوەی دارایی لە هەژمارە تایبەتەکانیدا لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە چاودێری کراوە. ئەو لە ڕێگای ئەورووپییەکانەوە پارەی خستووەتە سەر هەژماری هەندێک کەس لە تورکیا و لە ڕۆژی 25 ی ئابەوە کە چووەتە تورکیا، چاودێری کراوە.
بەرپرسی تۆڕی دارایی مۆساد لە ئەنجامی هاوئاهەنگی دەزگای هەواڵگری تورکیا و پۆلیسی ئیستەنبووڵ لە 30 ی ئاب دەستبەسەر کراوە و دانی بەوەدا ناوە کە پارەی لە ناوخۆی تورکیادا گواستووەتەوە./.