بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ئەمرۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بەدەر لە کوشتاری فەڵەستینییەکان، بە هیچ ئامانجێکی لە کەرتی غەززە نەگەیشتووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە سەرجەم دیلەکان دەتوانن دەستبەجێ بگەڕێنەوە ئامێزی خێزانەکانیان و هەر دواکەوتنێک لە واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست، بە واتای مەترسی زیاترە لە سەر گیانی ئەوان.
بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ بەربەستی بەردەم ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکانە.
ڕاشیگەیاندووە کە نتانیاهۆ لە گەڵ لایەنگرانی خۆی و حکومەتی ئەمریکا درۆ دەکات و لە گەڵ تیمە سەربازییەکەی لە کابینە، بە هیچ ئامانجێک بەدەر لە کۆمەڵکوژیی فەڵەستینییەکان نەگەیشتوون./.