بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی تایمز ی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە تامر یەدیعی فەرماندەی هێزی وشکانی وازی لە پۆستەکەی هێناوە.
وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕەزامەندیی لە سەر داوای دەست لە کار کێشانەوەکەی یەدیعی دەربڕیوە.
بە هۆی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقساوە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە لایەن خۆڕاگری فەڵەستینەوە دەستیپێکرد، ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی شکستە هەواڵگرییەکەی ئەم ڕژێمەوە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە./.