بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی سێ شەممە 3 ی ئەیلولی 2024، داواکاری گشتی لوبنان بڕیاری دەستبەسەرکردنی ڕیاز سەلامە سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی ئەم وڵاتەی دەرکرد.
سەلامە پاش دەستبەسەرکردن بۆ بنکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان لە بەیروت گواستراوەتەوە.
پێشتر پۆلیسی نێودەوڵەتی لە مانگی ئایاری 2023 بڕیاری قەدەغەی چوونەدەرەوەی لوبنانی بۆ ڕیاز سەلامە دەرکردبوو.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ڕیاز سەلامە، ڕایگەیاندووە کە ئەوە بڕیارێکی دەزگای داد بووە و حکومەت دەستێوەردانی تێدا نەبووە و دەزگای داد ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیی جێبەجێ کردووە و هەمووان لە ژێر چەتری یاسادان./.