بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند: پاش 11 مانگ شەڕی هەمەلایەنە و دڕندەییەکی تەواو لە دژی کەرتی غەززە و کوشتار و کۆمەڵکوژیی زیاتر لە 41 هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی، ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی زایۆنیست، دەست لە کار کێشانەوەی بەرپرسانی سیاسی، سەربازی و ئەمنی، ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی نێو کۆمەڵگای زایۆنیست زیاتر و خێراتر بووە.
کەنعانی ڕایگەیاندووە کە دەنگی شکانی ئێسک و پروسکی زایۆنیسم بەرزتر بووەتەوە و پشتیوانی بۆ درێژەپێدانی ئەم ڕژێمە، بەدەر لە بەرپرسیارێتی یاسایی و نێودەوڵەتی، گرەو لە سەر ئەسپێکی دۆڕاوە./.