بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزری لە ناو ناحیەی خەلەکان کردە ئامانج و سێ هاووڵاتی تێیدا کوژران.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە تەرمی ئەو سێ کەسە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بە تەواوی سووتاوە.
تەرمی کوژراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
هێرشە درۆنییەکانی تورکیا کە بە هاوکاری دەستی ناوخۆیی دەکرێت، بووەتە گەورەترین کێشەی خەڵکی هەرێمی کوردستان./.