بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆن بە ئاماژە بە بەرفراوانتربوونی بازنەی ناڕەزایەتی زایۆنیستەکان لە دژی بنیامین نتانیاهۆ، ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە ژێر گوشارێکی کەم وێنەدایە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەوە دەترسێت کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست ئەو بخاتە زبڵدانی مێژووەوە و تا ئێستا بەم شێوازە لە ژێر گوشاری ئەمریکا، دەنگدەران، دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و هەروەها وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستیدا نەبووە.
پۆلیتیکۆن بە ئاماژە بە خۆپێشاندانە سەدان هەزار کەسییەکەی تەل ئەبیب و پەیوەندی یەکێتی کرێکاران بە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە نتانیاهۆوە، ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، لە لایەن ئاستە باڵا ئەمنی و سەربازییەکانی وەک سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی و مۆسادەوە پشتیوانی دەکرێت کە پێیان وایە ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە هۆی پتەوبوونی پێگەی ئەمنی و ستراتیژیی ڕژێمی زایۆنیستی./.