بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وتی: ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی تەنیا کارێکی لەپێشینە نییە، بەڵکوو یەکێک لە ئەستوونەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێمەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە هەر هەڕەشەیەک لە دژی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێ یان داڕشتنەوەی دووبارەی سنورەکان بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە و جیاوازییەکی نییە کە ئەو وڵاتە دراوسێیە لە باکور بێت یان لە باشور، لە ڕۆژهەڵات بێت یان لە ڕۆژئاوا.
لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایە سەبارەت بە ڕێگای ترانزێتیی زەنگزۆر.
عێراقچی ڕایگەیاندووە کە هەندێک لەو ڕێگایانە لە نزیک ئێران نەک تەنیا لە گەڵ بەرژەوەندی نیشتمانی، بەڵکوو پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەیە و ئەرکی ئێمەیە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی وەهادا بوەستین./.