بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسەوی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سوپای توركیا بە قووڵایی 185 كیلۆمەتر هاتووەتە خاكی عێراقەوە و لە ئێستادا تەنیا 28 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورن.
ناوبراو ڕایگەیاند: ڕێكەوتنە ئەمنییەكانی نێوان عێراق و توركیا باسی كشانەوەی سوپای ئەو وڵاتەی لە عێراق تێدا نییە، لە جێگەی ئەو بڕگەیە تێیدا جەخت لە پاراستنی سەروەری خاكی هەردوو وڵات كراوەتەوە، ئەوەش قبووڵ نەكراوە.
موسەوی ڕایگەیاند: ژمارەی هێزەكانی سوپای توركیا لە هەرێمی کوردستاندا لە ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق زیاترە و پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا بە ئاشكرا بووەتە داگیركردنی خاكی عێراق.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: توركیا زیاتر لە پێنج هەزار سەرباز و 80 بنكەی سەربازی و ژمارەیەک بنكەی هەواڵگری لە خاكی هەرێمی كوردستاندا جێگیركردووە./.