بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: هەندێک لە ڕژێمەکان بە هۆی هاوکاری و دۆستایەتی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕیسوا بوون و ئەمەش دۆخێکی شەرمەزارکەرەوەیە بۆ ئەوان.
ناوبراو وتی: دانیشتووانی غەززە تووشی وەها دەسدرێژی و کۆمەڵکوژییەک بوون کە تەنانەت کاردانەوەی وڵاتانی نائیسلامیشی بە دواوە بووە.
حوسی ڕەخنەی لە بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە گرت و وتی: هەندێک لە وڵاتان و ڕژێمەکان بۆ پێدانی ئیمتیاز بە دوژمنی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی دوژمنی یەکەم و ئاشکرای موسڵمانان و ئیسلامە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: تێکۆشەرانی غەززە بە پشتن بەستن بە بڕوا بە خودا لەوەدا سەرکەوتوو بوون کە دوژمنی زایۆنیستی بە هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی لەم شەڕەدا نەگەیشتووە، ئەگەر سوپای هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی دەبوو، بە هێرشێکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو دەچوو بەڵام حەماس و تێکۆشەرانی فەڵەستینی زیاتر لە 11 مانگە قارەمانانە خۆڕاگری دەکەن./.