بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی قەسام لە نوێترین پەیامی خۆیدا سەبارەت بە دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە کاتەکە بەرەو کۆتایی دەڕوات.
پێشتر ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو کە ” بە ڕاشکاوانە بە هەمووان دەڵێین کە پاش ڕووداوەکانی نەسیرات، ڕێکاری نوێ بۆ تێکۆشەرانی بەرپرسی پاراستنی دیلەکانی دوژمن سەبارەت بە شێوازی هەڵسووکەوتی ئەوان لە ئەگەری نزیکبوونەوەی هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی بۆ شوێنی مانەوەی دیلەکان دەرکراوە “.
پێداگری بنیامین نتانیاهۆ و کابینەکەی بۆ جێبەجێکردنی داواکاری زیاتر لە دانوستانەکان، بووەتە بەربەستێک لە بەردەم ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان و گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکار./.