بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سکاڵایە کە لە دادگای فیدراڵی لە شاری نیۆیۆرک تۆمارکراوە، تۆمەتەکانی وەک پشتیوانی مادی بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەخۆدەگرێت کە بووەتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی.
لە گرینگترین سەرکردەکانی حەماس کە لەو چوارچێوەیەدا تۆمەتبار کراون، دەتوانین ئاماژە بە یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکە و شەهید ئیسماعیل هەنیە بدەین.
لەم نێوەندەدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەروی ئەو وڵاتانەی جیهانە کە هەمیشە دژایەتی خۆی بۆ سیستەمی نێودەوڵەتیی ئێستا بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، چونکە لەم سیستەمەدا ئەمریکا یاسادانەر، داواکار، داواکاری گشتی، دادوەر، زیندانی و جەلادە و یاساکانی لە هەموو جیهاندا بە یەکەم دەزانێت و هەر جۆرە سەرپێچییەکی ئەم یاسایە بە هێزی سەربازی یان گەمارۆدان و برسێتی وەڵام دەداتەوە. بۆ زیاتر لە چل ساڵە ئێران لە ژێر فشارەکانی وەک شەڕی سەپێندراو، گەمارۆی ئابوری، درووستکردنی ململانێی تائیفی و نەتەوەیی، پشتیوانی ئەمریکا لە گروپە تەکفیرییەکان و جوداییخوازەکان بۆ ئەنجامدانی تاوان و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەیدا بووە.
لە گەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، حیکمەتی سەرکردایەتی ئێران لە دژایەتیکردنی سیستەمی تاک جەمسەری ئەمریکا زیاتر بەرچاو دەکەوێت، سیستەمێک کە بە ئاشکرا هەڕەشە لە دادوەرانی دادگای نێودەوڵەتی و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات، تەنیا لە بەر ئەوەی مەبەستیان بوو ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانە بکەن بە تۆمەتی تاوانی جینۆساید لە غەززە و فەرمانی دەستگیرکردنی نتانیاهۆ و گاڵانت بە هۆی ڕۆڵی ئەوان لە کارەساتی غەززەدا، بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا لە دادگاکانیدا سکاڵا لە سەر سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس تۆمار دەکات بە هۆکاری ساختە کە کارەکانیان بووەتە هۆی مردنی زایۆنیستەکان.
لە سیستەمێکی دیکتاتۆریی لەم شێوەیەدا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، کەس ناوێرێت بە واشنتن بڵێت ئەوەی حەماس لە 7 ی تشرینی یەکەمدا کردی بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کارێکی ڕەوایە و ڕژێمی زایۆنیستی داگیرکاری خاکی فەڵەستینە، کەواتە کەرتی ڕۆژئاوا هەروایە بۆیە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەموو نەتەوەیەک لە جیهاندا مافی ئەوەی هەیە بە هەر شێوەیەک بێت بەرەنگاری داگیرکار ببێتەوە. بۆیە ئەو تیرۆریستەی کە دەبێت لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت، ڕژێمی زایۆنیستییە کە فەڵەستینییەکان لە کاتێکدا لە خاکی خۆیاندان دەکوژن و یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەرپرسیارێتی داگیرکار لە خاکی ئەو خەڵکەدا پێشێل دەکات کە خاکەکانیان داگیر کردووە.
بۆیە دەکرێت بڵێین ئەمریکا دان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگا نێودەوڵەتییەکاندا نانێت و بە پێشکەوتووترین جۆرەکانی چەک بۆ کوشتنی فەڵەستینییەکان و ئاوارەبوونیان و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی ئەوان بە ڕەهایی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.
زیاتر لە چوار دەیە ئەمریکا بە بیانووی درۆی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی سزای بە سەر ئێراندا سەپاندووە، درۆیەک کە هیچ کات نەیتوانیوە بیسەلمێنێت. ئەو ئەمریکایەی بە بیانووی هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ عێراقی داگیر کرد، بەڵام دوای ماوەیەک هەموو کەس بۆیان دەرکەوت کە بانگەشەکەی لە درۆ زیاتر هیچ نەبووە.
سەرەڕای ئەوەی کە داگیرکاریی زایۆنیستی بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوون و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانە و تەنانەت فڕۆکەی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلاش بە بیانووی گرێبەستەکە نەنراوە بۆ کڕینی پێچەوانەی یاساکانی ئەمریکایە، لە ڕۆژێکی ڕووناکدا دۆمینیکان دزرا و بردیانە ویلایەتی فلۆریدا. لە کاتێکدا هەموو جیهان دەزانێت کە دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ مادۆرۆ بە هۆی پیلانی ئەمریکاوەیە بۆ نەوت و غازی ڤەنزوێلا، چونکە ئەمریکا هەوڵدەدات غاز و نەوتی ڕووسیا لە بازاڕە جیهانییەکان دووربخاتەوە و مادۆرۆش بە بەربەستێکی سەرنەکەوتوو دادەنرێت لە ڕێگای ئەمریکا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
هەرچەندە مێژووی ترسناکی ئەمریکا پڕە لە پێشێلکاری بەردەوامی مرۆڤایەتی، بەڵام غەززە دوا گەڵای لە سەر بانگەشەی درۆینەی ئەمریکا لە بواری بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤدا ڕشت و سرووشتی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا کرد، بەتایبەتی دوای ڕاپەڕینی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمریکا و ناڕەزایەتی بەربڵاویان لە دژی پشتیوانی ڕەهای لە ڕژێمی زایۆنیستی ئەویش لە کاتێکدا کە ئەم وڵاتە کوێرانە ئاگاداری ئەو تاوانە قێزەونانەیە کە ماوەی ١١ مانگە ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ئەنجامی دەدات.
ئەمانە ئەو تاوانانەن کە بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی زیاتر لە ١٣٥ هەزار فەڵەستینی کە زۆربەیان منداڵ و ژنن، دیارنەمانی زیاتر لە ١٠ هەزار فەڵەستینی، ئەو وێرانکاری و برسێتییە بەربڵاوەی کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان منداڵ. بەڵام ئەم کارەساتانە بە پێی یاساکانی ئەمریکا و سیستمی ئەمریکیی حوکمڕانی جیهان وەک بەناو سەرکردەی جیهانی ئازاد بە تاوان نازانرێت!