بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک هۆکارەکانی زیادبوونی لەناکاوی کێشی جەستەی بەم شێوازە خستووەتەڕوو:
سستی غودەی دەرەقی.
کەمخەوی و شەونخونی.
کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان.
دڵەڕاوکێ و قەلەقی بەردەوام.
بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک دەرمانی دژەخەمۆکی، حەبی مەنع، ڕەبو، ڕۆماتیزم و چارەسەری نەزۆکی.
کۆنیشانەی کوشینگ. لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی دەرمانی کۆرتیزۆن و هاوشێوەکانی.
وازهێنان لە جگەرەکێشان.
وەستان و تێکچوونی سوڕی مانگانە و تێکچوونی هۆرمۆنەکان.
کۆبوونەوەی ئاو لە ناو جەستە. بە هۆکاری جیاواز وەک سستی گورچیلە و جگەر و دڵ./.