بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لەو نەخۆشییانەی لە جیھاندا بەشێكی زۆری خانمان پێوەی دەناڵێنن، ئەگەر لە قۆناغەكانی سەرەتادا دەستنیشان بكرێت، ئەوا زوو دەتوانرێت چارەسەر بكرێت و ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بەناو جەستەدا بگیرێت.
پاراستنی تەندرووستی لەش بە شێوەیەكی گشتی لە ڕێگەی خواردنی تەندرووستەوە بەتایبەتی ئەو جۆرانەی ڤیتامین و كانزای زۆر تێدایە باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرگری لەشت بەرز بكەیتەوە و دژی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە بوەستێتەوە.
سیر:
یەکێکە لەو خۆراکانەی یارمەتی کرداری نوێکردنەوەی خانەکان دەدات بە هۆی مادەی Allyl sulfide و ڕێگری لە دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجە لە خوێندا دەکات.
توو:
بەپێی توێژینەوەكان كاریگەری لە سەر تەواوی لەش ھەیە و ڕێگە لە دەركەوتنی وەرەمی شێرپەنجە دەدات، لانیكەم ڕۆژانە ٣/٤ كوپ بخۆ.
چای:
ڕووەكی میریەمی لە فرۆشگاكانی تایبەت بە دەرمانە ڕووەكیەكان دەست دەكەوێت و زۆر بەسوودە و پێكھاتەی دژە ئۆكسانی زۆر تێدایە و كاریگەری ئیجابی لە سەر لەش ھەیە.
گوێز و بادەم:
دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا٣ و دژی ھەوكردن دەوستنەوە و بڕێكی زۆریش مادەی ڕیشاڵی ئەمەش دەبێتە ھۆی ڕێگەگرتن لە دەركەوتنی شێرپەنجەی مەمك.
میوە و سەوزە:
بڕێكی زۆر لە كارۆتیناتی تێدایە وەك گێزەر و پەتاتە باشترین خۆراكە بۆ تەندرووستی و بەرگری لەش بەھێز دەكات./.