بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند کە سیاسەت و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەرجەم دەرفەتەکانی گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانەی لە فەڵەستین لەناوبردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەردەن پشتیوانی لە ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و حەماس دەکات بەڵام بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە هەڵوێستەکانی گۆڕیوە و پاشەکشەی لە بەڵێنەکانی کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن ڕایگەیاند کە هەر سیاسەتێک بۆ جیاکردنەوەی کەرتی غەززە لە کەرتی خۆرئاوا ڕەتدەکرێتەوە و ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە غەززە بکشێتەوە./.