بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خانمان حەزدەکەن هەمیشە لە چوونە دەرەوەکانیاندا بەتایبەت بۆ میوانی و ئاهەنگەکان جوان دەربکەون، ئەساس کردن و چاو ڕەشکردن و سووراو کردن و هتد… ئەمانە مەیکئەپی خانمانن و شتێکی جوانە بەڵام نازانین ئاخۆ ئەمانە چی بە سەر تەندرووستیدا دەهێنن.
لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەو زیانانە دەدرێت:
خراپبوونی پێست
زۆرینەی کرێم و پاودەرەکان پێست جوان دەکەن بەڵام نازانین چ کاریگەریەکی لاوەکی هەیە و دواتر پێستەکە ناشرین دەکات، بەتایبەت ئەوانەی کە تا ماوەیەکی زۆر بە دەمووچاویانەوە دەمێنێتەوە، وەک دەزانین کە هەمووی مادەی کیمیاییە و بۆ چەند کاتژمێرێک جوانی پێویست ناکات زیان بە پێستتان بگەیەنن.
چرچبوونی پێست
کاتێک مەیکئەپ دەدەن لە پێستی ڕووخسارتان، چەوری ئاسایی و ڤیتامین و مادە پێوستیەکانی پێست نامێنن و لە ئەنجامدا پێست شل و چرچ دەبێت و هەر ئەمەش وادەکات بەتەمەن دەربکەون، ئەوانەی پیربوون بەدوای ئەوەوەن کە چرچی ڕوخساریان نەهێڵن لەکاتێکدا کە ئەمە کارێکی دژوارە و تۆ دەتوانیت بە بەکارنەهێنانی ئەم ماددانە درەنگتر پیر ببیت.
زیپکە
باشترین شت بۆ پێدانی خۆراک بە زیپکەکانی ڕوخسارتان کەرەستە جوانکارییەکانە، زیپکەکان زیاد دەکەن و جێگاکەی بە پێستەکەوە دەمێنێتەوە.
لاوازبوونی نینۆکەکان
کورتکردنەوەی نینۆک کۆن بووە و ئێستا مۆدی درێژ کردنەوە و بۆیە کردنیەتی بەڵام ئەم بۆیەیە زیانێکی زۆر دەگەیەنێت ئەگەر ماەیەکی زۆر پێوەی بێت و نینۆکەکە بێ ڕەنگ دەکات و زوو دەشکێت و دەوری نینۆک وشک دەبێتەوە.
زیان بە لێوەکان
کاتێک سووراو دەدەن لە لێوتان بەردەوام لێوتان وشک دەبێتەوە و چەوری و ڕەونەقی نامێنێت لێوەکە کە ئەگەر ئەمە زۆر دووبارە ببێتەوە لێوەکە زۆر وشک دەبێتەوە و قڵیش دەبات و پێستەکەی لێ دەبێتەوە و دواتر دەست دەکەن بە لێکردنەوە و خواردنی پێستی لێوەکە کە ئەمە زیان دەگەیەنێت بە مێشک و تەنانەت دەبێتە هۆی بەرزی فشاری خوێن و لاوازی ماسولکەکان.
هەڵوەرینی قژ
چ کچ چ کوڕ حەزیان لە قژی پڕە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پڕکردنی قژیان بەڵام بەکارهێنانی جۆرەها کرێم و بۆیە و ڕەنگ بۆ قژ دەبێتە هۆی ئەوەی کە قژەکە بێهێز ببێت و هەڵوەرێت.
هەوکردنی چاو
چاو هەستیارترین بەشە بۆ مادە جوانکاریەکان، ڕاستە کە ماسکارا برژانگەکان پڕ و درێژ و جوان دەردەخات بەڵام زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی برژانگەکان هەروەها زۆر بەکارهێنانی ڕیمێڵ (ئایلاینەر) و قەڵەمی چاو دەبێتە هۆی خوران و سوتانەوە و سووربونەوە و وشکبوونەوە یان هاتنە خوارەوەی ئاوی چاو هەستیاری و هەوکردن.
نەمانی درەوشاوەیی پێست و ڕەنگ پەڕیووی پێست
بەکارهێنانی زۆری ئەساس و سەر ڕوومەت دەبێتە هۆی ڕەنگ پەڕیووی پێست و ڕەنگی پێستی سرووشتیتان لە دەست دەدەن.
کێشەکانی پێست
بەردەوام جۆرەها کرێم و پاودەر بەکاربهێنیت چەندەها ماددەی تێدایە کە دیوارەکانی پارێزەری پێست ٪١٠ کەم دەکەنەوە، کەواتە ئەگەر هەستتان بە خورانی پێست و هەوکردن و سووربوونەوە و زیپکە کرد ئەوە هۆکارەکەیەتی.
هەستیاری پێست
زۆر بەکارهێنانی مادە جوانکاریەکان لە گەڵ خۆردا کارلێک دەکەن و پێست هەستیار دەکەن و دەبێتە هۆی ڕەشبوونەوە و پەڵەی پێست.
سەرئێشە
دەرکەوتووە مادە کیمیاییەکان هەموویان کێشەن بۆ درووستکردنی سەرئێشە و بە تایبەت کاتێک بڕێکی زۆر لەو مادانە بە دەمووچاوتەوەیە دەبێتە هۆی شەقیقە، سەرئێشە، هەروەها دڵتێکچوون و ڕشانەوە و ماندوویەتی.
خەمۆکی
بەڕاست بیرتان دەکردەوە کە مادە جوانکارییەکان تا ئەم سنورە مەترسیدار بن؟ زۆرێک لەوانە چەند مادەیەکی تێدایە کە مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەکەن.
ڕەشی ژێر چاو
کاریگەری کەرەستە جوانکاریەکان لە سەر چاو زووتر دەردەکەون، هیچ کەسێک حەز بەوە ناکات ژێر چاوی ڕەشبێت، زۆر بەکارهێنانی ماددەکان لە دەروپشتی چاو دەبێتە هۆی ڕەشی ژێر چاو.
کێشەی هەناسەدان
کێشەی هەناسەدان درووست دەکەن و بەتایبەت ڕەبۆ و کاریگەرییان هەیە لە سەر سییەکان.
شێرپەنجە
هەر بە هۆی مادە کیمیاییەکانی ناویەوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەکانی وەک مەمک و پێست و خوێن زیاد دەکەن./.