بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ” وێرانکردنی گوند و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوشتنی هاووڵاتیانی مەندەی لە لایەن درۆن و فڕۆکەوە، بەداخەوە خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی ڕۆژانە “.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ” ئەم دەسدرێژی و بەقوربانیکردنەی خەڵکە بێ تاوانەکەی هەرێم، لە سایەی بێدەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەر و بێدەنگی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت “.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ” نابێت هیچ هێزێکی سیاسی پاساو بداتە وڵاتانی دراوسێ بۆ بۆردومانکردن و کوشتنی بەناحەقی هاووڵاتیانی هەرێم و ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەری بە توندی ئەو دەسدرێژی و تاوانانە ئیدانە دەکەین “./.