بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئال سادق ڕایگەیاند کە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق بە پێی هەلومەرج و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی فەڵەستین و غەززە و بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، کەلتوری، ئابوری و ئەمنی دەکرێت.
ناوبراو وتی: عێراق وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە و لە سیاسەتی دەرەوەی دکتۆر پزیشکیاندا پێگەیەکی باڵای هەیە و وەک چۆن ڕایانگەیاندووە لە سیاسەتی دەرەوەدا گرنگییەکی زیاتر بە وڵاتانی دراوسێ دەدرێت و ئەمەش پیشان دەدات کە عێراق و ئێران لەم خولەی سەرۆکایەتی ئێراندا پەیوەندییەکانیان زیاتر پتەوتر دەکەن.
باڵیۆزی ئێران سەبارەت بە وردەکاەری سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان وتی: سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەغدا دەکات و کۆبوونەوە فەرمییەکانی لەم شارەدا دەکات و دواتر بۆ زیارەت سەردانی شارە پیرۆزەکان دەکات و ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەگەر هەلومەرجەکە دابین بکرێت سەردانی شارەکانی بەسرە و هەولێر بکات./.