بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ شەممە 30 ڕۆکێت لە باشوری لوبنانەوە ئاراستەی ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو کراوە.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بنکەی فەرماندەیی لەشکری گوڵانیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە جەبەل نیریا لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو کراوەتە ئامانج.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شار و گوندەکانی باشوری ئەم وڵاتە بووە./.