بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە واشنتن و نێوەندگێڕەکانی دیکە هەوڵ دەدەن پێشنیارێکی نوێ و گونجاو بۆ ڕێکەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە غەززە بخەنەڕوو.
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئیدارەی بایدن لەو بڕوایەدایە کە نە حەماس و نە بنیامین نتانیاهۆ ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان ناوێت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە حەماس سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، داوای ئازادکردنی هەمان ژمارەی دیلەکانی خۆی لە لایەن تەل ئەبیبەوە دەکات.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ئاسۆیەک بۆ ڕێکەوتن بەدی ناکرێت لە بەر ئەوەی کە حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی یەکتریان بەوە تۆمەتبار کردووە کە خواستی جیدییان لە سەر گەیشتن بە ڕێکەوتن نییە./.