بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە وتارێکدا لە نووسینی ” هال براندز ” ڕایگەیاندووە کە ساڵی ڕابردوو ساڵێکی پڕ لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو و سەرسوڕهێنەر بووە. هێرشە لەناکاوەکەی بزوتنەوەی حەماس خوێناویترین ڕۆژەکانی جولەکەکانی لە دوای هۆلۆکۆست بە دوای خۆیدا هێنا. لە ئێستادا شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە و لە ماوەیەکی درێژتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا بەردەوامە و ئێرانیش گەورەترین هێرشی مووشەکی و درۆنی مێژووی لە دژی ئیسرائیل ئەنجام داوە.
نووسەر ڕایگەیاندووە کە لە هەمووش سەرسوڕهێنەرتر، سەرکەوتنەکانی حوسییەکان (ئەنساروڵڵای یەمەن) لە شەڕی دەریای سوورە کە هێشتا بۆ زۆربەی ئەمریکییەکان ناوێکی نەناسراوە، ئەو بزوتنەوەیە شکستی بە ئەمریکا وەک زلهێزی جیهان هێناوە و تەحەدای ئاسایش و ئازادی کەشتیوانی لە ناوچەکە دەکات.
بە وتەی نووسەر، قەیرانی دەریای سوور هێشتا ئەوە پیشان دەدات کە چۆن دەکرێت گرووپێکی بچووک بە کەڵک وەرگرتن لە هێز و توانای خۆی، مەودای قەیرانەکە و هێزی لەناوبردنی فراوانتر بکات.
لە درێژەی ئەو وتارەدا هاتووە کە ئەمریکا وەک زلهێزی جیهان، خۆیی تووشی شەڕێکی درێژخایەن لە گەڵ یەمەنییەکان کردووە کە دەرەنجامەکەی دیار نییە.
نووسەر ڕایگەیاندووە کە شەڕی دەریای سوور سوپای ئەمریکای تووشی کێشە کردووە، لە بەر ئەوەی کە بەردەوامی ئەم شەڕە پێویستی بە بڕێکی زۆر مووشەکی ڕێنماییکراو، بۆمبی لەیزەر و فڕۆکە و کەشتی شەڕکەر هەیە./.