بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال عامر وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن بە ئاماژە بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر ئەم وڵاتە، وتی کە هەڵوێستی یەمەن بۆ بەرگری لە گەلی فەڵەستین تووشی گۆڕانکاری نابێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە گرنگی ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی یەمەن و ئێران، هیوای خواست لەم خولەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاوکارییە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات پەرە بستێنێت.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئێران و یەمەن و بەردەوامی ڕاوێژی نێوان هەر دوو لا بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئاسایشی ناوچەکە گرنگییەکی زۆری هەیە.
عێراقچی ستایشی هەڵوێستی گەل و حکومەتی یەمەنی کرد لە سەر دۆسیەی فەڵەستین و وتی: لە کاتێکدا کە زۆربەی وڵاتان تەنیا لە ئاستی بەیاننامەدا دژی ڕژێمی زایۆنیستین، گەل و حکومەتی یەمەن بە کردەوە بەرگرییان لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین کردووە./.