بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 11 ی ئەیلولی 2024 لە یەکەم سەردانی دەرەوەی خۆیدا دەچێتە عێراق.
کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و واژۆکردنی یادداشتی هاوکاری ئەمنی لە ڕیزی بەرنامەکانی پزیشکیان دەبێت.
پزیشکیان لەم سەردانەدا دەچێتە شارە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلا و ئەگەری ئەوەش هەیە سەردانی بەسرە و هەولێریش بکات./.