بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نازم دەباغ ڕایگەیاندووە کە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی ڕاگەیاندووە، مەسعود پزیشکیان سەردانی هەولێر دەکات.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکانی دەرەوەیدا چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەگاتە بەغدا./.