بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەعد سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: دوژمن فۆئاد شوکری کردە ئامانج، لە بەر ئەوەی کە ویستی جیاکردنەوەی بەرەی لوبنانی لە بەرەی غەززە هەبووە تا لە ڕێگایەوە لە قورسایی گوشارەکانی ئەم بەرەیە کەم بکاتەوە.
ناوبراو وتی: 11 مانگە کە دوژمن سەرەڕای هەبوونی پێشکەوتووترین و قورسترین چەکەکان، لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە پێگەی تێکۆشەرانی لوبنان و غەززە لاواز بکات، دوژمن لەم هەموو تێکۆشانەی بەرەی خۆڕاگری لاواز بووە.
ڕەعد وتی کە بێگومان دوژمنی زایۆنیستی شکست دەهێنێت و تێکۆشەرانی ڕێگای خودا بە سەرکەوتنی کۆتایی دەگەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری وتی: دوژمن بە تیرۆرکردنی شەهید فۆئاد شوکر هەوڵی کەمکردنەوەی گوشارەکانی بەرەی لوبنانی دەدا بەڵام خۆڕاگریی لوبنان بە ئیرادەی پۆڵایینی خۆی شکست بە دوژمن دەهێنێت./.