بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەران پێیان وایە کۆمەڵێک هۆکاری دروستبوونی نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 لە منداڵاندا بریتین لە:
کێش:
زیادبوونی کێشی زۆر هۆکارێکی گرنگی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆرە 2 ە. تاکوو منداڵان ڕێژەی چەوری زیاتریان لە ناوەوە، نێوان ماسولکەکان و پێستی دەوروبەری سکدا هەبێت، خانەکانی جەستەیان بەرگری زیاتریان بۆ ئەنسۆلین دەبێت.
ناچالاکی:
ئەو منداڵانەی کەمتر دەجوڵێن، زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 هەیە.
خواردن:
خواردنی گۆشتی سوور، خواردنی شەکر بە ڕێژەیەکی زۆر ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە لە منداڵاندا زیاد دەکات.
مێژووی خێزانی:
ئەو منداڵانەی لە خێزانەکەیاندا کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە هەیە، زیاتر مەترسی توشبوونیان لە سەر دەبێت.
نەژاد:
هەرچەندە بە تەواوی ڕوون نییە، بەڵام کەسانی ڕەشپێست، ئیسپانی، هیندی، ئەمریکی و ئاسیایی ئەگەری توشبوونیان بە شەکرەی جۆری 2 زیاترە.
کێشی کەم و لەدایکبوونی پێشوەختە:
کێشی کەم و لەدایکبوونی پێش 39 بۆ 42 هەفتەیی کاریگەری لە سەر دروستبوونی نەخۆشی شەکرە دەبێت./.