بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوهراب کەمەری بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پارێزگای ئیلام وتی: 637 ملیۆن و 174 هەزار و 854 دۆلار جۆرەکانی کاڵا لە ماوەی 5 مانگی سەرەتایی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی (20 ی ئازار تا 21 ی ئابی 2024) لە خاڵی سنوری مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: پاش ڕاگرتنێکی کاتی و بە پێی ئاساییبوونەوەی هاتووچۆی زیارەتکارانی پاش ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع)، چالاکییە بازرگانییەکانی خاڵی سنوری مێهران لە 31 ی ئابەوە دەستیپێکردووەتەوە.
کەمەری بە ئاماژە بە هەناردەی زیاتر لە 637 ملیۆن دۆلاریی کاڵا لە خاڵی سنوری مێهرانەوە، وتی کە ئەم ڕێژەیە لە کاڵا بە کێشی یەک ملیۆن و 151 هەزار و 171 تەن بووە.
ڕاشیگەیاند کە لە ساڵی ڕابردوودا یەک ملیار و 811 ملیۆن دۆلار جۆرەکانی کاڵا بە کێشی 3 ملیۆن و 220 هەزار تەن لە ڕێگای خاڵی سنوری مێهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە./.