بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر ئەبوشەریف وتی کە هەلومەرجی فەڵەستینییەکان دژوارە بەڵام دۆخەکە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دژوارترە.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی ساختەیە و هەلومەرجێکی وەها لە گەڵ بەردەوامی ڕاپەڕینی کەرتی خۆرئاوا دەتوانێت ئەو ڕژێمە بەرەو هەڵوەشانەوە ببات.
ئەبوشەریف بە ئاماژە بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی و حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە تەنانەت ژنڕاڵە ئەمریکییەکان دانیان بەوەدا ناوە لەو شەڕەدا ڕەنگە هیچ خانوویەک بۆ زایۆنیستەکان نەمێنێتەوە کە تێیدا ژیان بەسەر بەرن./.