بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە بڕیاری سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، مەجید تەخت ڕەوانچی وەک جێگری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری سیاسی دەستنیشان کرا.
تەخت ڕەوانچی پێشتر باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها عەلی باقری جێگری پێشووی وەزارەت بۆ کاروباری سیاسیی وەک ڕاوێژکاری وەزیر دەستنیشان کرد./.