بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی ” الفرات ” وتی: دیاریکردنی عێراق وەک یەکەم وێستگەی سەردانەکانی دەرەوەی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، پیشاندەری قووڵایی پەیوەندی برادەرانەی نێوان هەر دوو وڵاتە، عێراق بۆ ئێران زیاتر لە دراوسێیەکە، عێراق وڵاتی دۆست و برادەری ئێمەیە و خاڵی هاوبەشی زۆرمان پێکەوە هەیە.
ناوبراو سەبارەت بە وردەکارییەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق وتی: ئەم سەردانە لە بەغداوە دەست پێدەکات و بەسرە و هەولێر لە خۆ دەگرێت و سەردانی نەجەف و کەربەلاش دەکات.
عێراقچی سەبارەت بە ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵات وتی: ئێمە ڕەزامەندیمان لەو هەنگاوانەی حکومەتی عێراق هەیە بەرامبەر بەو گرووپانەی کە لە خاکی ئەو وڵاتەوە هەڕەشەیان لە سەر ئێران دادەنا، بەردەوام لە گەڵ لایەنی عێراقی سەبارەت بەو ڕێکەوتنە ئەمنییەکە ڕاوێژمان کردووە، ئێمە لە گەڵ عێراق لە ڕاستە ڕێگای کۆنترۆڵکردنی سنورەکان و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە خراپەکارەکانداین./.