بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانییەکانی شەڕ و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە 41 هەزار و 20 شەهید و 94 هەزار و 925 بریندار.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆریش بە هۆی بۆردومانەکانەوە هێشتا لە ژێر داروپەردوی بینا و باڵەخانە ڕووخاوەکاندان و تەرمەکانیان دەرنەهێنراون./.