بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ خالید مەلا وتی: پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران لە ئاستی گەل و حکومەت لە پاش 2003 تا ئێستا لە سەرجەم بوارەکاندا پەرەی سەندووە و ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
ناوبراو وتی: گەلی عێراق و ئێران لە یەک کەشتیدان و چارەنووس و ڕێگایەکی هاوبەشیان هەیە و لەم ڕووەشەوە لە گەشەپێدان و پتەوکردنی ئەو هاوکارییانەی کە بتوانێت بەرژەوەندییەکانی هەر دوو گەل دابین بکات نابێت هیچ کەمتەرخەمییەک هەبێت.
خالید مەلا وتی: بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات هیچ سنورێک نییە و گەلانی عێراق و ئێران شیاوی باشترینەکانن و ئەم بەرژەوەندییانە لە ڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندی برادەرانەوە دابین دەکرێت.
ڕاشیگەیاند کە هەڵبژاردنی عێراق وەک یەکەم وێستگەی سەردانەکانی دەرەوەی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پیشاندەری ئاست و گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتە و ئەم سەردانە لە گەڵ سەردانی بەرپرسانی وڵاتانی دیکە بۆ بەغدا جیاوازی زۆری هەیە./.