بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: عێراق موڵەتی ئەوە بە هیچ لایەنێک نادات لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئێران.
سودانی وتی کە عێراق دژی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان و پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی ناوچەکەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، مێژوویی و بەهێزە و هاوبەشی لە گەڵ ئێران بنەمایەکی سەرەکیی ئامانجەکانی گەلانی عێراق و ئێرانە.
سودانی وتی: 14 یادداشتی لێکتێگەیشتنمان واژۆ کرد کە لە گەڵ ڕێکەوتنەکانی پێشوو، نەخشەکارێکی هیوابەخشە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.
ڕاشیگەیاند کە هاوکاری نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەر دوو وڵات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ڕێگری لە قاچاخ کە زیان بە ئاسایشی ناوخۆیی دەگەێنێت، بەردەوام دەبێت./.