بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمرۆ چوارشەممە 11 ی ئەیلولی 2024 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە لایەن محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سوپاسنامەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی ڕادەستی ناوبراو کرد کە تێیدا حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی پێشوازی و میوانداری لە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) سوپاسی گەل و حکومەتی عێراقیان کردووە./.